PM:03:55:01/02/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، وەک کورد یەک چارەنووسیان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەن بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بەشداریکردنی لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات وتی، لەم رۆژەدا جەخت لە پاندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونیان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەیان دەکەنەوە.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی، مەڵبەندی رێکخستنی
یەکێتی و لقی پارتی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا دادەنێن لەبەردەم گڵکۆی شەهیدەکان و
کادرەکان و لایەنگرانی هەردوو حزبەکە.