سەردێڕ:

ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی

PM:03:47:01/02/2026

2636 جار خوێندراوەتەوە

بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆکی پارتی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و باس لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا و دواین پێشهاتەکان کرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باس لەدوایین پێشهاتەکانی سوریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی هەسەدە كرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی سووریا لە رێگای دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا کرایەوە.













گەلەری