سەردێڕ:

کەسێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

AM:11:56:01/02/2026

1140 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەسێک لە شارەزوور لە کاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە شارەزوور ئافرەتێک لە کاتی کارکردندا لە کارگەیەک، کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

وتیشی، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، بەهۆی قورسی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی کراوە، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی یاسایی و دڵنیابوون لە هۆکاری مردنی.

جوتیار قادر - هەڵەبجە













گەلەری