AM:11:36:01/02/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نەبوونی پارەی کاش لە بەغدا، تاوەکو ئێستا جوتیارانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی وەرزی رابردوویان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بە سستی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا تەنها سێ گوژمە پارە هاتووە.
وتیشی، ئەو بڕە پارەیەی دابەشکراوە تەنیا ئەو جوتیارانەی گرتووەتەوە
کە کەمتر لە ٥٠ تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە.
هاوکات، ئەمساڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠٠ هەزار تۆن
گەنمیان رادەست کردووە، کە بەهای گشتییەکەی زیاتر لە ٣٢٠ ملیار دینارە، بەڵام لە
ئێستادا بڕی ٢٢٣ ملیار دیناریان لای بەغدایە.