سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە

AM:11:25:01/02/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەدوای بەشداریکردنی لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات وتی، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوو پرسی جیاوازن و نابێت تێکەڵ بکرێن.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی نەکراوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.













گەلەری