AM:09:21:01/02/2026
2740 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی سووریا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بڵاوکردووەتەوە و وتی، مەسعود بارزانی پشتیوانی دەکات لە رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و سووریا و ئەم رێککەوتنە بە گرنگ دەزانێت بۆ مسۆگەرکردنی یەکپارچەی و سەقامگیری سووریا.
وتیشی، ئەحمەد شەرع جەختی لە پاراستنی مافە سیاسیی، نیشتیمانی و
مەدەنییەکانی کوردانی سووریا کردووەتەوە لە لایەن دەوڵەتی سووریا و ئاماژەی بەوەکرد
کە سەرجەم هاوڵاتیانی سووریا لەبەردەم یاسادا یەکسانن و مافی هاوبەشیان هەیە.