PM:07:12:31/01/2026
2804 جار خوێندراوەتەوە
لە ساڵنامەی کۆچیدا شەوی بەرات، دەكەوێتە ١٥ـەمین رۆژی مانگی شەعبان، واتە ١٥ رۆژ پێش مانگی رەمەزان، لە نوێژی شێوان دەست پێدەكات و بە نوێژی بەیانی رۆژی دواتر كۆتایی دێت، بەو پێیەش بێت شەوی بەراتی ئەمساڵ دەکەوێتە شەوی دوو لەسەر سێی مانگی شوبات واتە شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممەی داهاتوو.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، یەكەم رۆژی مانگی شەعبان لە ڕۆژی سێ شەممەی رابردووەوە دەستی پێكردووە و بەو پێیەش شەوی (٢ لەسەر ٣ـی شوبات) واتە شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دەبێتە شەوی ١٥ـی شەعبان، كە پێی دەوترێت (شەوی بەرات).
پێشتر دیوانی
وهقفی سوننی له عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی سێشەممە ٢٠ـی
كانونی دووەم، یهكهم رۆژی مانگی شهعبانی ساڵی ١٢٢٧ـی كۆچی بوو.
شەوی بەرات
منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن بۆ كۆكردنەوەی نوقڵ و شیرینی و ڕۆژی دواتریشی، كە ١٥ـی
شەعبان دەكات زۆرینەی موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن.