PM:03:30:31/01/2026
1304 جار خوێندراوەتەوە
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەندەر عەباس بیسترا و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، لەناو باڵەخانەیەکدا روویداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئه‌مڕۆ شەممە ٣١ـی كانوونى دووه‌می ٢٠٢٦، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌نده‌ر عه‌باس له باشوورى ئێران روویداوە و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، باڵه‌خانه‌كه له هه‌شت نهۆم پێكهاتووه، دوو نهۆمى به ته‌واوى رووخاوه.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو نهۆمى باڵه‌خانه‌كه
و چه‌ندان ئۆتۆمبێل و دووكانى تر زیانیان به‌ركه‌وتووه و تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ى
شوێنه‌كه كراون".
لەلایەکی
دیکەوە ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە کە دەنگۆی تیرۆرکردنی عەلیڕەزا
تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران راست نییە و ناوبراو سەلامەتە.