PM:04:48:30/01/2026
1264 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی دەڵێت، هیوادارین رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوریا ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بو هەموو سوریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەن و هیوادارن ئەم رێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بو هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان.
وتیشی، هیوداران
ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا و رێگە خۆش
بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.