PM:12:30:30/01/2026
1396 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت، دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق دوورە لەراستییەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر وتی، هەڵمەتێکی زانیاری ناڕاست هەیە كە پێدەچێت بە مەبەست لەلایەن چەند گروپێکەوە ئەنجامبدرێت و و وتیشی، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و لە پۆستەکەی دوورنەخراوەتەوە.
دەشڵێت، هێشتا سەرقاڵی تەواوكردنی رێکارە کارگێڕییە پێویستەکانە، کە
بڕیارە بەم نزیکانە یەکلایی بکرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە پێشتر هەندێك لە سەرچاوە عێراقییەكان
بڵاویانكردەوە، مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ لە عێراق، دوای ناکۆکی لەسەر مامەڵەکردن
لەگەڵ دۆسیەی عێراق و لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان سەبارەت بە تۆمەتەکانی گەندەڵی کە
پەیوەندییان بە ساڤایاوە هەیە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.