PM:11:35:29/01/2026
2784 جار خوێندراوەتەوە
بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییەی لەلایەن چەکدارانی سوریاوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، بڕیارە کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆی سبەی، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەبچێت.
بڕیارە سبەی هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وا بڕیارە لە سلێمانی کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ، لە هەولێر و کەرکووک کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، هاوکات لە دهۆکیش پێشوازی لە تەرمی ئەو گەنجە کەرکووکییە دەکرێت کە لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو.
لایخۆیەوە، ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان پێشتر په‌یامێكێان
ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتییان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و وتیان، "ڕۆژى هه‌ینى،
خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ناوى (هەینی کۆدەنگی کوردان) له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم
به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، "دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ
بڕیارماندا خۆپیشاندانى به‌رفراوان به‌ڕێوه‌نه‌چێت و له‌برى ئه‌وه ژماره‌یه‌ك
چالاكى هونه‌ریى و وه‌رزشى و جۆراوجۆرى دیكه بۆ پشتیوانى رۆژئاوا به‌ڕێوه‌ببرێت،
هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه تاوه‌كو هه‌ینى داهاتوو، گه‌وره‌و بچوك له‌ماڵه‌كان
بێینه ده‌ره‌وه‌و به‌یه‌كده‌نگ هاواربكه‌ین و ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ پشتیوانى رۆژئاواى نیشتیمان".