PM:03:21:29/01/2026
1432 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پلان هەیە لەمساڵدا قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەن حسێن، لێپرسراوی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی وتی، لە کۆی ٣٤ کیلۆمەتری قۆناغی یەکەم، لە ئێستادا بەشێوەی ئەزموونی ٢٥ کیلۆمەتری شەقامەکە لە تاسڵوجەوە تا نزیکی دەمرکان لە شەقامی عەربەت – سلێمانی تەواو بووە و بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.
وتیشی، بەهۆی وەرزی بارانبارین و
کەشوهەواوە کارکردن لە شەقامەکە سست بووە و لەکاتی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا،
کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ تەواوکردنی شەقامەکە دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتیی
شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە پلانیان هەیە لەمساڵدا قۆناغی
یەکەمی شەقامەکە تەواوبکرێت.