PM:02:52:29/01/2026
1104 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نشتیمانییە و جەختیش دەکاتەوە پابەندی دەستووربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ،٢٠٢٦ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک بێت.
وتیشی، جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی
رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەنەوە و داوایانکردووە رۆژی یەکشەممەی
داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت.