PM:12:26:29/01/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، پێویستە هێزە سیاسیەكان پابەندبن بە وادە دەستورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و پێشیلی نەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتی فایق زەیدان، سەرۆکی دادگایی تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی كۆبووەتەوە و جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستورییەكان دەکەنەوە لە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران.
وتیشی، لە
کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی پابەندبوون بە کاتە دەستورییە دیاریكراوەکان کردەوە
لە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران ، داوای لە
هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کرد، پابەندبن و رێز لەو وادانە بگرن و پێشێلیان
نەکەن، لە پێناو پاراستنی سەقامگیری سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی لە چوارچێوەی
دەستووری و یاساییدا، هەروەها رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی.