AM:11:45:29/01/2026
1220 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی بەختیاری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، رۆژی ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوو کەسی نەناسراو دەچنە ناو ماڵێک لە گەرەکی بەختیاری کە خاوەنی ماڵەکە لە دەرەوەی وڵات دەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوو کەسەکە ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەکە دەبەن کە لە جۆری رینۆیە و دوای یەک رۆژ ئۆتۆمبێلەکە دەبەنەوە و لە شوێنی خۆی دای دەنێنەوە دواتر لە رۆژی ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە ماڵ نەبوونی خاوەن ماڵەکەیان بە دەرفەت زانیوە و دووبارە ئۆتۆمبێلەکە دەبەنەوە.
وتیشی، لە
لایەن دراوسێیەکی ماڵەکە ئاگادار دەکرێنەوە، دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە و بە
سوودوەرگرتن لە کامێرا چاودێرییەکان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن و و لەکاتی
لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ـن و
لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی ٤٤٠ لە یاسای سزادان راگیراون و پەڕاوی لێژۆڵینەوەیان
بۆ کراوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و رێکارەکان، ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی
دەکرێتەوە.