AM:10:33:29/01/2026
16288 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزێت و ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر تا کاتەکانی ئێوارە لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت، لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان .
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلرزەزانی هەرێم وتی، لە ( ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو
لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا . سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم
باران بارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە
زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی
گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ٨ پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٢
پلەی سیلیزی
پیرمام : ٨ پلەی
سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :
١٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨
پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٢ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ١٢ پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : ١٠ پلەی
سیلیزی