یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی روسیا دەڵێت، ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئازاده له هاتنی بۆ مۆسكۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت چاوی به ڤلادمیر پوتن بكه‌وێت و گره‌نتی سه‌لامه‌تی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، یوری ئوشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی روسیا له چاوپێكه‌وتنێکدا وتی، پوتن چه‌ندینجار ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه زیلینسكی بانگهێشتی مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه.
وتیشی، روسیا گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی گیانی زیلینسکی ده‌كات ئه‌گه‌ر
بگاته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا كۆببێته‌وه بۆ دابینکردنی مه‌رجی كاركردنی
پێویست.
لای خۆیه‌وه دیمیتری پیسكۆڤ وته‌بێژی كرێملین دەڵێت، كاره‌كانی ئه‌و
گروپه‌ی ئه‌مریكا و ئۆكرانیا و روسیا له ئه‌بوزه‌بی به‌رده‌وام ده‌بن و به ئه‌رێنی
ته‌ماشای په‌یوه‌ندییه راسته‌وخۆكان ده‌كات.
زیلینسکیش ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەی گەڕی دووەمی دانوستانە راستەوخۆکان
دەبن لەگەڵ روسیا بە نێوەندگیری ئەمریکا و دەشڵێت، گۆرانکاری راستەقینە بە
دیبلۆماسیەت دەکرێت و بەڵام مەرجی سەرەکیمان کشانەوەی روسیایە لە تەواوی خاکەکەمان.