AM:08:17:29/01/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٣٢ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی
بەهای دۆلار و شەپۆلی سەرما لە ئەمریکا و کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کازاخستان
هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەهۆی بەفر و سەرما و گەردەلولەوە بەرهەمهێنانی
نەوتی ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک بە تەواوەتی وەستاوە.