PM:05:38:28/01/2026
1120 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی ئەو کەسەی راگەیاند کە دوێنێ لە ناحیەی پیرەمەگرون کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ لە ناحیەی پیرەمەگرون هاوڵاتییەک کوژرا، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە، دەرکەوت تۆمەتبارێک بەمەبەستی بردنی بڕێک پارە، تاوانەکەی ئەنجامداوە و مەبەستی بووە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە،
"دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدران بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری
رووداوەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ـی کاتژمێردا تۆمەتباری بکوژ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیربکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو،
"لەئێستادا تۆمەتبار بە مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە
لە دۆسییەکەی بەردەوامە".