سەردێڕ:

رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق راگەیەندرا

PM:09:24:27/01/2026

3024 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا دەڵێت، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی دیمەشق رێككەوتن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی راگرتنی هێرشی گروپەكان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا هاتەئاراوە کە دەبێتە هۆی راگرتنی هێرشە سەربازییەکان و بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە.

تەلەفیزیۆنەكە لە زاری چاوگە تایبەتەكانەوە دەڵێت، "بەپێی لێکتێگەیشتنەكە، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەناو شارەکان و ناوچە گرنگەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بڵاودەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی هەسەدە لە گوندەکانیان و ئەو ناوچانەی ئێستا لێی جێگیرن، دەمێننەوە و دەستدەکرێت بە رێوشوێنەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا، لە چوارچێوەیەکدا کە دواتر وردەکارییەکانی رادەگەیەنرێت.

تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا دەشڵێت، "لێكتێگەیشتنەكە راگرتنی هەموو هێرشە سەربازییەکان لەسەرجەم بەرەكان لە خۆدەگرێت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەش لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات".














گەلەری