سەردێڕ:

فوئاد حسێن: لەگەڵ یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتینە ئەنجام

PM:01:50:25/01/2026

1004 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هێشتا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، زیندانیانی داعش بابەتێکی گرنگە کە گرێ دراوی دۆخی ئەمنیی عێراقە بە گشتیی، چونكە سەرکردەی مەترسیداریان تێدایە.

وتیشی، ئەو كاندیدی پارتیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و لایەنەكانی دیكەش كاندیدی خۆیان هەیە و تاكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان یەکێتی و پارتی نەكراوە لەو بارەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی زیندانیەكانی داعش لە سوریا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەوروپا لە گفتوگۆدان، بەو پێیەی لەنێوان زنیدانییەكاندا سەركردەی تیرۆرستی مەترسیدار هەیە و دۆسیەی زیندانیانی داعش، بابەتێکی گرنگە کە گرێ دراوی دۆخی ئەمنیی عێراقە بە گشتیی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق وتی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه‌ ئه‌و تیرۆستانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان هه‌یه‌ یان ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌یان هه‌یه‌ و پێشتر له‌ زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ بوون، لە لایەن عێراقەوە وه‌ربگرێن.

هاوکات دوێنێ فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکرد، کە نابێت عێراق بە تەنیا باری ئەمنی و دارایی پەیوەست بە دۆسیەی دەستگیرکراوانی رێکخراوی داعش هەڵبگرێت، و پێویستە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندیدارن، بەرپرسیارێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە لە ئەستۆی بگرن.













گەلەری