عەتا سەراوی دەڵێت، ئەمڕۆ تێکۆشەرێک بەناوی بەختیار چالێنجی ئەو و محمدی حاجی محمود و سەرحەد قادری کردووە، کەوا سەرکردایەتییان بکەن بۆ رۆژئاوا رایدەگەیەنێت کە ئامادەیە بۆ پێشکەوتنیان و سەرکردایەتی کردنیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وتی، سەرکردایەتی هەموو ئەو گەنج و نیشتیمانپەروەرانە دەکەن کە ئامادەن بۆ گیان بەخت کردن بچن بۆ رۆژئاوا.
وتیشی، داوا
دەکات ئەو کەسانەی ئامادەن بە دەیان و سەدان کەس تا هەزارانیش بێن و خۆیان ناونوس
بکەن هەروەها تەمەنیان لە ١٨ – ٣٥ ساڵ ببێت، بکرێت خێزاندار نەبن، هەروەها جلی
خاکی یان سەربازییان لەبەر بێت، هاوکات کۆڵەپشت و دەرمان و برین پێچ بەپێی توانا
لەگەڵ خۆیان بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کەسی خۆبەش دەبێ بزانێ ئەوان بۆ بەرەکانی شەڕ دەچن و هیچ کەس بییر لەگەڕانەوە
نەکاتەوە تا ئەوکاتەی رۆژئاوا دەگاتە کەناری ئارامی و خۆیان پێیان دەڵێن ئیتر
پێویستیان بەمانەوەیان نییە.
باسی لەوەشکرد،
گەنجانی کوردستان، تێکۆشەران و پێشمەرگە دێرینەکان کێ ئامادەیە لەئێستاوە دەست
بەناونوسین و ئامادەکاری بکەن و جمال غەوارەش ئامادەی مەسرەفی سێ مانگ خواردن و
پێداویستییەکانی رۆژانە و کرێی سەیارەی بەڕێکردنیشیانە.