سەردێڕ:

قائیمقامی بازیان و دەربەندیخان گۆڕدران

AM:11:39:25/01/2026

872 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، قائیمقامی بازیان گۆڕاو بڕیارە هەفتەی داهاتووش قائیمقامی دەربەندیخان بگۆڕێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تاریق محەمەد کە پێشتر قائیمقامی چەمچەماڵ و کەلار بووە، دەچێتە شوێنی قائیمقامی بازیان، هەروەها ئامانج محەمەد قائیمقامی پێشووی چەمچەماڵ، دەچێتە شوێنی سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان.

هاوکات، سلێمان محەمەد لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ـەوە پۆستی قایمقامی دەربەندیخانی وەرگرت و دوای بەخشینی لە پۆستەکەی دەچێتە دیوانی پارێزگای سلێمانی.

هەروەها، ئامانج محەمەد، قائیمقامی چەمچەماڵ، ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق لە شوێنی ئەو کرا بە قائیمقام.


 

 













گەلەری