سەردێڕ:

پەرەپێدانی رۆبۆتێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو

AM:09:51:25/01/2026

940 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران لەم دواییانەدا سیستەمێکی نوێی ڕۆبۆتی سەربەخۆیان پەرەپێداوە کە توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاوی هەیە.


بەپێی ماڵپەڕی "Medical xpress"، ئەم سیستەمە رۆبۆتییە پشت بە ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی قووڵ دەبەستێت کە ئەو وێنانەی بە مایکرۆسکۆپی نەشتەرگەری گیراون شیکاری دەکەن، ئەمە جگە لە وێنەی چاو کە بە بەکارهێنانی تۆمۆگرافی یەکگرتوویی بینایی (OCT) کۆکراونەتەوە.

گیرانی خوێنهێنەری تۆڕەی چاو (RVO) حاڵەتێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، لە ئێستادا چەندین دەستێوەردانی پزیشکی هەیە بۆ چارەسەرکردنیRVO.

ئەو خوێنبەرانەی تۆڕی چاو وەک تاڵەکانی قژ باریکن دانانی دەرزی بە دەست پێویستی بە وردبینییەکی زۆرهەیە و کارێکی قورس و ئاڵۆزە، رۆبۆتەکان دەتوانن یارمەتی پزیشکان بدەن لە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی نەشتەرگەری تۆڕی چاو بەبێ ئەوەی زیان بە نەخۆشەکە بگەیەنن.

پیا ژانگ، نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "ئەم کارە لەسەر بنەمای ئارەزووی درێژخایەنمانە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی وردبینی و سەقامگیرییەکی زۆر لە نەشتەرگەری وردی تۆڕی چاودا، ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئەوە بوو کە نیشانی بدات کە بەکارهێنانی هاوکاری ڕۆبۆتی، کاری نەشتەرگەری بە باشتر بەڕێوەدەچێت".

تاقیکردنەوەکانی تیمەکە دەریانخستووە کە سیستەمە رۆبۆتییەکان بە سەرکەوتوویی لە چاوی بەرزدا ئەنجامدراوە، ئەم ئەنجامانە هەنگاوێکی گرنگن بەرەو کەمکردنەوەی باری کار لەسەر پزیشکانی نەشتەرگەری و گۆڕانکاری لە ئەنجامەکاندا لە هەمان کاتدا باشترکردنی وردبینی، ئەم ڕێبازە دەتوانێت پشتگیری لە سیستەمی کلینیکی لە داهاتوودا بکات کە یارمەتی پزیشکانی نەشتەرگەری چاو دەدات لە کاتی ئەرکە سەختەکانی نەشتەرگەری.













گەلەری