کوردستانی رۆژئاوا ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشی کرایە سەر، هەسەدە وەک هێزێکی کوردی شەڕی کرد و پارێزگاری لە خاکەکە کرد، هەموو جیهان چاوەڕوانی کەوتنی رۆژئاوای کوردستان بوون، بەڵام دوای نزیکەی سێ مانگ لە خۆڕاگری سەرسەختانەی شەڕڤانان و بەرگریکردنیان، ئەمریکا لەژێر فشاری رای گشتی جیهانیدا ناچاربوو لە دواین ساتەکاندا دەستێوەردان بکات و بە هێرشی ئاسمانی یارمەتی هەسەدە بدات.
دوای سەرکەوتنی هەسەدە بەسەر چەکدارانی داعشدا، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە و لە چەند زیندانێکدا بەندکران.
ئەو زیندانانەی
لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا بوون کامانەن؟
پاش سەرکەوتن بەسەریاندا، هەسەدە ژمارەیەکی زۆری زیندان و کەمپی لەژێر
کۆنترۆڵی خۆیدا هێشتبووەوە ، کە ژمارەی
زیندانەکان ٢٦ زیندان بوون، زیاتر لە ١٢ هەزار چەکداری داعشیان تێدابوو و نزیکەی
سێ هەزاریان زیندانی بیانی بوون و خەڵکی ٥٤ دەوڵەتی جیاوازبوون، هەروەها دوو
کەپمیشی لەژێر دەستابوو کە برتیبوون لە کەمپی هۆڵ و کەمپی رۆژ.
گەورەترین
زیندان، زیندانی غوێرانە لە حەسەکە ، کە چوار هەزار و ٥٠٠ دەستبەسەرکراوی تێدایە،
هەروەها ئەوانی دیکە بریتین لە:
-زیندانی تەبقە
کە نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ بەندکراوی تێدایە.
- زیندانی رەققە،
سەدان بەندکراوی تێدایە.
- زیندانی
شەدادی، زیاتر لە هەزاران بەندکراوی تێدا گواستراوەتەوە بۆ عێراق.
-زیندانی عەلایە
هەزاران بەندکراوی لەخۆگرتووە.
جگە لە
زیندانەکانی جەرکین لە قامیشلۆ، زیندانی دێریک لە مالیکییە و زیندانی کامپی رۆژ.
دوو زیندانی دیکەیان هەیە لە ناو هەردوو کامپی هۆڵ و رۆژدا کە خێزانەکانی
داعشیان تێدایە.
- کەمپی رۆژ ٤٠
هەزار کەسی تێدایە.
-کەمپی هۆڵ ٥٤
هەزار کەسی تێدایە.
و دوای ١٢ ساڵ ئەمجارە لەبەردەم هێرشێکی ترە و لەلایەن گروپە چەکدارەکانی
سەر بە دیمەشق هێرشی کراوەتە سەر و بە نزیکەی ٪٥٠ـی ناوچەکە داگیرکراوە.
بەهۆی
هێرشەکانەوە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ و دەوروبەریان رووبەڕووی شەپۆلێکی
نوێی ناسەقامگیری بوونەتەوە. ئەم دۆخە نەک هەر بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک
هاووڵاتی مەدەنی، بەڵکو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیشی بە تەواوی پەکخستووە و لە ئێستاشدا مەترسییەکی زۆر هەیە لەسەر
لایەنی ئەمنی ناوچەکە بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی
لە دەوروبەری ئەو زیندانانە روودەدەن کە هەزاران چەکداری داعشیان تێدا دەستبەسەرە.
پەلاماری رژێمی
سوریا بۆ سەر هەسەدە رەنگە ببێتە هۆی دزەکردنی گروپە چەکدارەکان لە سنوورەکانەوە و
چالاکبوونەوەی شانە نووستووەکان لە ناوخۆی عیراق و ناوچەکە، پێویستە لەسەر بەغداد
ئاستی هۆشداریی مەترسییەکان لەسەر سنوورە رۆژئاواییەکان بۆ بەرزترین پلە
بەرزبکاتەوە، باری نائاسایی هەواڵگری رابگەیەنێت.
فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا وتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە
ناوچەییەکانیان و حکومەتی عێراق دەستیانکردووە بە گواستنەوەی نزیکەی حەوت هەزار
دەستگیركراوی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق و دوای گواستنەوەیان بۆ عێراق، لە ناوەندی
پارێزراودا دەستبەسەردەكرێن
لە رووی
جوگرافییەوە، رۆژئاوای کوردستان پێچەوانەی بەشەکانی دیکەی کوردستانە و ناوچەیەکی
شاخاوی نییە، بۆ هەر سوپایەکی پۆشتە و تەیار و خاوەنی چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی
پێشکەوتوو ئاسانە هێرشی بکاتە سەر.