ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی دوو مووچەکەی ساڵی رابردوو لەگەڵ بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ و رێککەوتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پوختەی ساڵی دارایی ٢٠٢٥ و تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ تاوتوێ دەکرێت.
وتیشی، بەدواداچوونی
ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردوو، لەگەڵ دەستەبەرکردنی
خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو لەگەڵ شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی
کوردستان لە بودجەی فیدراڵ گفتوگۆ دەکرێت.
دەشڵێت، لە تەوەرێکی
دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێبەجێکردنی رێککەوتتنامەی سێقۆڵیی رادەەستکردنی نەوتی هەرێم
لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ و بەرەوپێشچوونەکانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی رێککەوتتنامەکە
گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە
کە مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا دوو موچەی کۆتایی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە و
حکومەتی ماوەبەسەرچوو ٢٤٠ ملیاری داهاتی ناوخۆی ئەو دوو مانگەی رادەستی بەغدا نەکردووە،
هاوکات تا ئێستا ١٢٠ ملیاری مانگی یەکیشی رادەست نەکردووە و چاوگێکیش وتی، لە ئێستادا
سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکن.