PM:01:41:13/01/2026
664 جار خوێندراوەتەوە
وابڕیارە رۆژی شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ یەکلاکردنەوە و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
پێگەی هەواڵیی شەفەق نیوز دەڵێت، چاوگێک پێی راگەیاندوون کە رۆژی شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاکردنەوە و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
دەشڵێت، چوارچێوەکە دەیەوێت حکومەتێکی
بەهێز پێکبهێنێت کە بتوانێت سەرجەم لایەنە سیاسییەکان قبوڵ بکات و بتوانێت
هاوسەنگی لە حکومەتەکەدا بهێنێتە ئاراوە.