PM:11:25:13/01/2026
2460 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین". دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندابگرن."
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لەو کارانەی کە دەبنە هۆی زیاتر پەرەپێدانی گرژییەکان و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانە بنەڕەتییەکان بکەنە پێشینەی کارەکانیان
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئێمە بەردەوامین لە بانگەوازکردن بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ
گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بە نیازپاکی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیی
بەردەوام لە ڕێگەی دیالۆگەوە
دەشڵێت، وەک پێشتریش
وتوومە، سوریایەک کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا لە ئاشتیدا بێت، دەبێتە هۆی رۆژهەڵاتێکی
ناوەڕاستی ئاشتییانەتر و گەشەسەندووتر.
باسی
لەوەشکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سوریا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە
لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.