PM:04:22:14/01/2026
2252 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە پێنج مانگ زیندانیکردنی، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکارەکەیی و پەرلەمانتاران و هاوڕێکانی پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دوای زیاتر لە پێنج مانگ زیندانیکردنی، دادگای سلێمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بە کەفالەت ئازاد کرد.
سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی ١٢ـی مانگی هەشتی ساڵی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەهۆکاری سیاسیی دەستگیرکرا و زیندانی کرا.