سەردێڕ:

پەروەردە لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنەوە بڕیاریدا

PM:02:53:14/01/2026

3444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە، لە بڕیارێکی نوێدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ و راپەڕین) کردووە، رایگەیاند کە پڕۆگرامی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کەمکردووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران دراوە، تێیدا هاتووە کە چەند بەش و بابەتێکی پڕۆگرامی خوێندن کە لە خشتەیەکی هاوپێچدا دیاری کراون، بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (بۆ هەردوو لقی زانستی و وێژەیی) و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی داواکراو نابن.

ئەم هەنگاوە دوای هەڵسەنگاندنی رەوشی خوێندن و بە مەبەستی کەمکردنی ئەرکی سەر شانی قوتابیان لە کاتی تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ نراوە، وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە تەنیا ئەو بابەتانە لە تاقیکردنەوەکاندا دێنەوە کە لە دەرەوەی خشتەی لادراوەکاندان.

ئەو بابەتانەی کە داواکراو نییە بۆ تاقیکردنەوەکان













گەلەری