سەردێڕ:

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لەم ناوچانەی هەرێم پشوو راگەیەندرا

PM:11:42:13/01/2026

1572 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێنجوێن، دوکان، کۆیە، تەقتەق، چەمچەماڵ بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان، کردیانە پشووی فەرمی.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، پەروەردەی دوکان، پەروەردەی پێنجوێن، پەروەردەی کۆیە و تەقتەق و چەمچەماڵ لە راگەیەندراوی فەرمی خۆیاندا ئاماژەیان بەوە کرد، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ پلەی ژێر سفر، بڕیاریاندا سبەی چوارشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکانیان بیکەنە پشووی فەرمی.

لەو ناوچانەی کوردستان کە تێیدا پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندراوە، کەوتوونەتە ناوچە شاخاوییەکان و ساڵانە لە وەرزی زستاندا بەفری زۆریان تێدا دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەو شوێنانە دادەبەزن، بەشێوەیەک، جگە لە بەفر، شەختە دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی و دروستبوونی رووداوی هاتووچۆ.













گەلەری

‌بەپەلە