PM:11:19:13/01/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سبەی لە قوتابخانەکانى کۆیە و تەقتەق کرا بە پشوو، پەروەردەى پشدەریش بڕیاریدا دەوامى قوتابخانەى گوندە دوورەدەست و سنوورییەکان بکاتە پشوو، بەڵام لەناو شارى قەڵادزێ و ناحییەکان، ئاساییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کۆیە لە بارەى دەوامى سبەینێى قوتابخانەکان بڕیاریدا، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەواوە لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان و فێرخوازان، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کۆیە و تەقتە و ناحیە و گوندەکان لەسنووری پەروەردەی کۆیە بکرێتە پشوو.
هاوکات
پەروەردەی پشدەریش بڕیاریداوە کە سبەی لە تەواوی قوتابخانەکانی گوندە سنووری و
دوورە دەستەکان کە ئەگەری بەفر و بارانی زۆریان هەیە پشوو دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە سەنتەری پشدەر واتە قەڵادزێ، لەگەڵ گوندەکانی دەورو بەرى دەوام
ئاسایی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
هەریەک لە پەروەردەکانى (پێنجوێن، دوکان، سۆران)، دەوامى سبەینێ چوارشەممەیان
کردووە بە پشوو.