سەردێڕ:

بەفر دەگاتە سەنتەری شارەکان و هۆشداری دەدرێت

PM:10:52:13/01/2026

972 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فر له‌ سه‌نته‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی‌ هه‌رێم بڵاویکردەوە، "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین به‌رده‌وام بێت له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان و ئه‌و ناوچه‌ شاخاوییانه‌ی نزیكن له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كان".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ دوای نیوه‌شه‌و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و باكووری شاری دهۆك".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌شڵێت، "هاوكات شه‌پۆلێكی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ (٣ - ٥ ) پله‌".

هاوكات بارانی ١٢ كاتژمێری رابردووی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی‌ به‌مشێوه‌یه‌یە:

هه‌ولێر:٠،٣ ملم

پیرمام: ٢،٤ ملیمه‌تر

شه‌قڵاوه‌: ١٧ ملیمه‌تر

سلێمانی: ١٤،٤ ملیمه‌تر

چه‌مچه‌ماڵ: ١١،٦ ملیمه‌تر

دهۆك: ٨،٢ ملیمه‌تر

زاخۆ: ٧،٨ ملیمه‌تر

ئاكرێ: ٣،٢ ملیمه‌تر

ئامێدی: ٨،٦ ملیمه‌تر

بامه‌ڕنێ: ٣ ملیمه‌تر

بارزان: ١٥،٤ ملیمه‌تر

بازیان: ١٩،٦ ملیمه‌تر

حاجی ئۆمه‌ران: ٢،٦ ملیمه‌تر

كه‌لار: ٧،٢ ملیمه‌تر

مه‌یدان: ١٩،٦ ملیمه‌تر













گەلەری