سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:23:13/01/2026

280 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمڕۆش نرخەکەی بەرزتربوەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٧٤ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ٣.٨ ملیۆن کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بازاڕی نەوتی جیهان، هەروەها جیهان چاوی لەسەر رووداوەکانی ڤەنزوێلا و ئێران و سوریایە، کە پێشبینی دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا.













گەلەری