سەردێڕ:

مەلا بەختیار لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

PM:05:16:13/01/2026

1212 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، مەلا بەختیار، لە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخرایەوە بەهۆی کێشەی بڕوانامەکەیەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مەلا بەختیار، لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخراوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری رەتکردنەوەی کاندیدبوونەکەی پەیوەندی بە "بڕوانامە و رەگەزنامەی دایکی"ـیەوە هەبووە.

لەکۆی زیاتر لە ٨٠ کەس کە خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار کاندیدکردبوو، ٧٠ـیان بەهۆی مەرجە یاسایی ‌و دەستورییەکانەوە ره‌تكراونه‌ته‌وه ‌و ئێستا تەنها ١١ کاندید لەکێبڕکێکەدا ماونەتەوە.














گەلەری