PM:12:34:09/01/2026
1020 جار خوێندراوەتەوە
میدیایەکی رۆژئاوا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك له یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسود شه‌هیدبوون.
میدیایەکی رۆژئاوا وتی، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك شه‌هیدبوون كه له‌نێویاندا سێ منداڵ هه‌یە و لە ناو بریندارەکاندا کەسێکیان بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ماوەی چوار رۆژ شەڕ لە نێوان چەکدارەکانی حکومەتی کاتی سوریا و
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام بوو، لە گەرمەی پێکدادانەکانیشدا
وەزارەتی بەرگری سوریا ئاگربەستێکی شەش کاتژمێری راگەیاند و وتی، مۆڵەت بە
هێزەکانی هەسەدە دەدەن گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەجێبهێڵن و رێگەیان پێدەدرێت تەنها چەکی سوک لەگەڵ خۆیان ببەن و هێزە چەکدارەکانی سەر بە
حکومەتی کاتی سوریاش رێرەوێکیان بۆ دابین دەکەن و تێپەڕینیان بە سەلامەتی مسۆگەر
دەکەن.