PM:08:42:08/01/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب رایگه‌یاند، ئاماری قوربانیانی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌ڵه‌ب بۆ ١٢ شه‌هید و ٦٤ بریندار به‌رزبووەته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌پێی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تاوه‌كو ئێستا تۆماركراون، ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كی و دڕندانه‌كه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود بۆ ١٢ شه‌هید و ٦٤ بریندار به‌رزبووەته‌وه.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە،
قوربانی دیكه‌ی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌و
خانوه‌كاندا ماون.
به‌شێك له‌و
قوربانیانه ژن و منداڵن ئاژانسی هاوار نیوز، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووەته‌وه
كه ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیان له هێرشه‌كه‌دا شه‌هیدبوون گه‌یشته ١٣
كه‌س.