سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدییەوە لەبارەی دۆخی حەڵەب

PM:06:22:08/01/2026

1600 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هاتەدەنگ و دەڵێت، بەردەوامی کوشتن و زمانی جەنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نیە. دەشڵێت، ئەو هەنگاوانە پێشتر لە ناوچە کەناراوییەکان و سوەیدا کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی لێکەوتبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب دەرفەتەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لاواز دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامی کوشتن و زمانی جەنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نیە و ئەو هەنگاوانە پێشتر لە ناوچە کەناراوییەکان و سوەیدا کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی لێکەوتبووەوە.

بڵاوكردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی حەلەب، تۆپباران و ئاوارەکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک و هەوڵدان بۆ چوونە ناو گەڕەکە کوردییەکان لە کاتی پڕۆسەی دانوستاندا، چانسی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن تێکدەدەن، زەمینە بۆ گۆڕانکاری مەترسیداری دیمۆگرافی دەخوڵقێنن، هاوکات خەڵکی مەدەنی گیر خواردوو لەو دوو گەڕەکە رووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژی دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ راوەستانمان گەلەکەمان لە شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، چەند رۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەین بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە".

















گەلەری