PM:03:58:08/01/2026
600 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ی روداوه‌كانی حه‌له‌ب دەڵێت، ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات خۆیان بگرن، پێویستە هەمو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر بنیاتنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیربێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، به‌رپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات خۆیان بگرن، پێویستە هەمو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر بنیادنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیربێت کە بەرژەوەندی هەمو سوریاییەکان بپارێزێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بکات، نەک وڵاته‌كه به‌ره‌و ئاژاوه و توندوتیژی ببات.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردوه، تۆماس باراک، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست
بەردەوامە لە پاڵپشتی و ئاسانکاری دیالۆگ لە نێوان حکومەتی سوریا و هه‌سه‌ده.
هاوکات،
سوپای سوریاش له راگەیەندراوێکدا وتی، داوا لە خەڵکی سڤیل دەکەن لە هەمو پێگەکانی
هه‌سه‌دە دوور بکەونەوە، چونکە سوپا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکان دەکات دژی پێگەکانی
هێزەکانی هه‌سه‌ده.