سەردێڕ:

بەرگریی رووسیا ژمارەیەک درۆنی ئۆکرانیای تێکشکاند

PM:03:36:13/01/2026

600 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دووەم شارۆچکەی هەرێمی زاپۆرۆژیای ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵبکات و ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای تێکشکاندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری رووسیا وتیشی،لە ئەنجامی چالاکییەکی یەکلاکەرەوەدا، یەکەی دنیپەری سەر بە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەیان، توانییان شارۆچکەی نۆڤۆبۆیکۆڤسکی لە هەرێمی زاپۆرۆژیا کۆنتڕۆڵبکەن، هەروەها هێرشێکی گەورەیان بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا لە شارەکانی ئۆدێسا و خارکێف کردووە.

دەشڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ٥٠ سەربازی ئۆکرانیا لەو شوێنانەی یەکەی دنیپەر تێیدا چالاکییان هەیە کوژراون و لەسەرجەم ناوچەکانیش کە شەڕی تێدا بووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی چوار کاتژمێردا سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا، ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای تێکشکاند.













گەلەری