PM:03:10:08/01/2026
676 جار خوێندراوەتەوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو دۆخە کارەساتبارەی لە حەلەب هەیە مایەی ئەوپەڕی نیگەرانیی ئەوانە، ئەم تراژیدیایە پێیاندەڵێت ئەم حکومەتەی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی هەمان هەڵە و تاوانی حکومەتەکانی رابردووە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، جوڵانەوەی نەوەی نوی لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەو حکومەتە پێویستە دەست هەڵبگرێت لە خوێنڕشتن و لەبری خوێنڕشتن پێکەوە ژیان و ئاشتیی بەرقەرار بکات.
وتیشی، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەزووتریین
کات دەستوەردان بکات بۆ رێگرییکردن لە کوشتوبڕ و ئاوارەکردنی هاوڵاتییانی کورد لە
حەلەب و دەورووبەری و تەنها رۆڵی تەماشاکار نەبینێت.