سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا: لە هێرشەكەی ئەمریكادا نزیكەی ١٠٠ كەس كوژراون

AM:09:33:08/01/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا دەڵێت، لە هێرشەکەی ئەمریکادا دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون کە لە نێویاندا هاوڵاتیی سڤیل هەبوون.


دیۆسدادۆ کابێلۆ، وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا وتی، نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەکاتی دەستگیرکردنیاندا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بریندارکراون.

وتیشی، لە هێرشەکەدا نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 













گەلەری