PM:11:04:05/01/2026
852 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا وتی، مووچەخۆرای هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو لەکۆی ١٢ مانگ تەنها مووچەی ١٠ مانگیان وەرگرتووە و وتیشی، زیاتر لە ١٢ ساڵە مووچەخۆران باجی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان عێراق و هەرێم دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێم ساڵی رابردوو لەکۆی ١٢ مانگ تەنها مووچەی ١٠ مانگیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم
هاوشێوەی عێراق سوودمەندبن لە تەواوی ئیمتیازاتەکان.
ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ
باسی لەوەشکرد، زیاتر لە ١٢ ساڵە مووچەخۆران باجی ناکۆکییە سیاسییەکانی
نیوان عێراق و هەرێم دەدەن.