هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئەمشەویدا جەختی لە پێویستیی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مشه‌و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی خولیی خۆی ژماره ٢٥٧ـیان له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئه‌نجامدا و خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و و دوایین پێشهاته‌كانی دیمه‌نی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیان تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی شایسته نیشتیمانییه‌كان كرایه‌وه به ده‌ستنیشانكردنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ شایسته‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌گوێره‌ی بنه‌ما
ده‌ستوورییه‌كان و مه‌رجه‌كانی قۆناغی داهاتوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پیرۆزبایی له پەرلەمانی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه‌وه بهڕێوهچەو،
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێویستی یه‌كلاییكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد به‌مه‌به‌ستی
یه‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی و كارگێڕی.
پۆستی سەرۆك وه‌زیرانی
عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ـەوە پشكی شیعەكانی عێراقە و جگە لە نوری مالكی هیچ سەرۆك
وەزیرانی دیكە، دوو خول لە پۆستەكەیاندا نەماونەتەوە، هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی
كە تەواوی سەركردە شیعەكانی عێراق لە خۆدەگرێت "جگە لە سەدر"، لەم
ساڵانە دوایدا دروستكرا، ئەو پۆستە یەكلادەكاتەوە.