سەردێڕ:

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ ٦٣٩ کەس لە چەمچەماڵ هاوکارییان بەسەردا دابەشکراوە

PM:06:30:05/01/2026

540 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەمڕۆ ٦٣٩ کەس لە چەمچەماڵ ئاگادارکرابوونەوە کە هاوکارییەکانیان وەردەگرن و زۆربەیان هاوکارییەکەیان وەرگرتووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عەتا محەمەد، ئەندامی لیژنەی فریاگوزاری و بووژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ خەڵکی قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری چەمچەماڵ هاوکارییان بەسەردا دابەشدەکرێت کە ٦٦٣ کەسن.

دەشڵێت، ئەمڕۆ ٦٣٩ کەس کە لە ناو شارۆچکەی چەمچەماڵ بوون ئاگادارکرابوونەوە کە بێن هاوکارییەکانیان وەربگرن و زۆربەیان هاوکارییەکەیان وەرگرتووە.

وتیشی، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.













گەلەری