PM:08:36:04/01/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە لە ئێستادا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکات، بەڵام بەشێکی ناوچەکانی هەرێم رۆژانە پێنج کاتژمێر کارەبایان پیدەدرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە ئێستادا لە بەشیکی گەڕەکەکانی هەولێر لە ٢٤ کاتژمێردا تەنها نۆ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان و لە سنووری رەواندز و باڵەکایەتیش تەنها سێ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەربەندیخان پێدانی کارەبا
سەرباری ئەوەی کە لای خۆیانەوە بەرهەمدەهێندرێت کەمکراوەتەوە و رۆژانە تەنها سێ
بۆ پێنج کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی هاتنی چەند شەپۆلێکی بەفر و بارانەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان زۆر دابەزیون و بەو
هۆیەشەوە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیادی کردووە.