وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ٧٠٠ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە و ٤١٥ هەزار خێزانیش ماون نەوت وەربگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە، "تاوەكو ئەمڕۆ زیاتر لە ١٣٥ ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ٧٠٠ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
زۆرترین نەوت لە پارێزگای هەولێر دابەش كراوە كە بڕەكەی ٣٥ ملیۆن لیتر بووە،
كەمترینیش لە ئیدارەی زاخۆ بووە بە دوو ملیۆن و ٤٦٠ ههزار لیتر.
ئەوەشی
خستووەتە ڕوو، زیاتر لە ٤١٥ هەزار خێزان ماون لە هەرێمی كوردستان نەوت
وەربگرن.
هەر خێزانێك ٢٠٠
لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ
وەردەگیرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە
سۆمۆ وەردەگرێت بۆ پێویستی ناوخۆ، بەڵام پێداویسی ناوخۆی لە سووتەمەنی پێدابین
ناکات و بەرمیلێک نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار دەفرۆشێت بە هاوڵاتیان.