سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت

PM:05:44:13/01/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی پێنجشەممە دەستبەدابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(١٢) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان رۆژی پێنج شەممە بەرواری (١٥)ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن.













گەلەری