سەردێڕ:

خۆتۆمارکردن لە پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکردەوە

PM:04:47:04/01/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆسەی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکردەوە و ئەو هاوڵاتییانەی کە ناوەکانیان بلۆک ببوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، دەتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە راوەستان، ئەمڕۆ پرۆسەی تۆمارکردنی پسووڵەی ئەلکترۆنیی خۆراک دەستی پێکردەوە.

باسی لەوەشکردووە، لەمڕۆ بەدواوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە ناوەکانیان بلۆک ببوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، دەتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی پێشتر کارتی نیشتیمانییان نەبووە و ئێستا دەریان هێناوە، بلۆک لەسەر ناوەکانیان لادەبرێت و دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، پرۆسەکە هەموو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی پسووڵەی خۆراک گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی، تا ئێستا ٩٣٪ـی هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار کردووە و تەنها ٧٪، ماون.













گەلەری