PM:12:36:14/01/2026
1104 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، شەوی رابردوو لە بەغدا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی و چەکدارانی سەرایا سەلام روویداوە و وتیشی، نۆ چەکداری سەرایا سەلام دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ناوچەی شەعبی بەغدا چەندین چەکدار خۆیان وەکو سەرایای سەلام ناساندووە هێرشییان کردووەتەوە سەر کارمەندی بەنزینخانەیەک و دواتر لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارەکان روویداوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ئەو چەکدارانەی کە
رووبەڕوویان بوونەوە دەستگیربکەن کە ژمارەیان نۆ چەکدار بووە.
باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن
بۆ دیاریکردنی هەلومەرج و پاڵنەرەکانی پشت رووداوەکە و رێوشوێنی یاسایی پێویست لە
دژی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دەگیرێتەبەر.